کوردپرێس:
هەر سێ حیزبی کۆمەڵ و یەکگرتوو و بزووتنەەوەی ئیسلامی بڕیاریان داوە بەشداریی حکوومەت نەکەن و لە نوێترین هەڵوێستدا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی هەڵوێستی حیزبەکەی لەبارەی بەشداری کردن لە حکوومەت ڕاگەیاند.
عهلی باپیر، ئهمیری كۆمهڵی ئیسلامی كوردستان ڕۆژی سێشهممه 18ی حوزەیرانی 2019 لهمیانهی كۆنگرهیێكی رۆژنامهنووسیدا رایگهیاند، "كۆمهڵی ئیسلامی بهشداری له حكوومهتدا ناكات".
ناوبراو راشیگەیاند، "ئەو كابینەیەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە پێكدەهێنرێت ئێمەی تێدا نابێت، بەڵام پێمان خۆشە ئەو حكوومەتە بەڕاستی حكوومەت بێت و پێوەری مامەڵەكردن لەگەڵ خەڵكدا هاووڵاتی بوون و مرۆڤ بوون بێت نەك ئینتیمای حزبی و بنەماڵەیی".
عەلی باپیر وتیشی، "پێمان باشە پەرلەمانمان باشترین پەرلەمان بێت و تەعبیر لە ئیرادەی خەڵكی بكات، وە هەروەها حكوومەت دەبێت حكوومەتی هەموو لایێک بێت، بۆ ئێمە گرینگە كە هەر پۆستێك لە هەرێمی كوردستان هەیە حەقی خۆی بدرێتێ، بەلامانەوە گرینگ نییە لای كێیە، گرینگ ئەوەیە خزمەتی خەڵكی پێبكرێت".
ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی ئهوهشی خستهڕوو، لەمێژە لەلای "ئەو" یەكلایی بوەتەوە و پێشتر رامانگەیاند، "ئەو بارودۆخە وا دێتە پێش چاو كە بۆمان نەگونجێت لەو حكوومەتەدا بەشدار بین، بەشدارینەكردنیشمان مانای وانییە سەنگەر لە حكوومەت بگرین، بە پێچەوانەوە هاوكار دەبین و پێمان باشە باشترین حكوومەتمان هەبێت، چونكە حكوومەت هی هەموو خەڵكە".
Your Comment