تیمەکانی بەرگریی شارستانیی ئێران و هەرێمی کوردستان ئاگرێکی سنووری حاجی ئومەران دەکوژێننەوە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- بەهۆی گڕگرتنی سیستەمی کارەبای ئوتومبیلێکی بارهەڵگر لە سنووری حاجی ئومەران تیمەکانی بەرگریی شارستانیی ئێران و هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی سێشەمە 28ی جۆزەردان بەرانبەر بە 18ی حوزەیرانی 2019 لۆرییێکی بارهەڵگر کە بارە ڕۆنی پێبوو لە دەروازەی سنووری حاجی ئومەران گڕی تێبەربوو و بەو هۆیەشەوە ئاگرێکی گەورە دروست بوو.

تیمی بەرگریی شارستانیی پیرانشار نێردرایە شوێنی ڕووداوەکە بەڵام لەبەر ئەوەی گڕەکە بە بارە ڕۆنەکەوە زۆر بەتین بوو تیمێکی بەرگریی شارستانی لە هەرێمی کوردستانیشەوە ڕەوانەی سنوورەکە کران و بە هاوکاریی ئەو دوو تیمە ئاگرەکە کوژایەوە.

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی پیرانشار لەو بارەیەوە بە هەواڵنێری کوردپرێسی ڕاگەیاند ئەگەرچی ڕووداوەکە زیانی گیانی و مرۆییی نەبوو بەڵام چوون بارەکە بارە ڕۆن بوو زیانێکی مادیی فراوانی لێکەوتەوە.

News Code 54429

Your Comment

You are replying to: .
captcha