کوردپرێس:
سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی هه‌ده‌په له زیندانه‌وه له ڕێگه‌ی سۆشیال میدیاوه په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و له‌و په‌یامه‌یدا پشتگیریی خۆی بۆ ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵۆ كاندیدی هاوپه‌یمانیی میلله‌ت ده‌ربڕی.
ده‌میرتاش پێی وایه "ئه‌وان به‌یه‌كه‌وه جوانن و ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په نه‌بێت و هه‌ده‌په بخرێته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی سیاسییه‌وه هیچ شتێک جوان نابێت. هه‌روه‌ها به ئاكه‌په ده‌ڵێت ئیدی ده‌بێت تێبگه‌ن كه به زۆر هیچ شتێک جوان ناكرێت."
ده‌میرتاش له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌نووسێت: "هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ئیسته‌نبۆڵ كه‌می ماوه كه به زۆر هه‌ڵبژاردن دووباره كرایه‌وه. هه‌ڵوێستی هه‌ده‌په له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی هه‌ده‌په‌وه ئاشكرا كرا و هه‌موومان ده‌زانین هه‌ڵوێستیان چۆنه بۆیه دڵنیام ئه‌وه‌ی پێویست بێت ده‌یكه‌ن و ئه‌ركی خۆیان ڕاده‌په‌ڕێنن. بڕواشم وایه كه هیچ كه‌سێک دوودڵ نییه و بڕواشم وایه نابێت دوودڵ بن چوونكه ئه‌مه هه‌ڵبژاردنێک نییه كه ده‌مێک بێت كه‌سه‌كه هه‌ڵبژێردرابێت. ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت ڕێگه‌ی دیموكراتی، ئاشتی، عه‌داله‌ت، یه‌كسانی و ئازادی بكه‌ینه‌وه بێگومان هه‌ڵوێست و په‌یوه‌ندیی هه‌ده‌په به هه‌ڵبژاردنه‌وه زۆر گرنگه".
ناوبراو له به‌شێكی‌تری په‌یامه‌كه‌یدا داوا ده‌كات پشتگیری له ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵۆ بكه‌ن له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ئیسته‌نبۆڵ له 23ی حوزه‌یران چوونكه ئه‌وان به‌یه‌كه‌وه جوانن و ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په‌ش بخرێته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی سیاسه‌ت هیچ شتێک جوان نابێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment