ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵۆ پێشه‌نگی هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی ئه‌سته‌نبۆڵه‌

به‌شی تورکیا- به‌ دوای دیبه‌تی ته‌له‌فزیۆنی له‌ نێوان کاندیدی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP) و کاندیدی پارتی داد و گه‌شه‌ (AKP) کۆمپانیای ڕاپرسیی MAKی نزیک له‌ ئاکپارتی ڕاپرسییێکی له‌سه‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ نێوان خه‌ڵک ئه‌نجام دا که‌ له‌ ئه‌نجامدا ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵۆ به‌ وه‌ده‌ستهێنانی 44 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان پێشه‌نگی هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی ئه‌سته‌نبۆڵه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی 17ی حوزه‌یرانی 2019 دیبه‌تی نێوان ئه‌کره‌م ئیمام ئۆغڵۆ کاندیدی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP) و بینالی یێڵدرم کاندیدی پارتی داد و گه‌شه‌ (AKP) بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌کانی تورکیا بڵاو کرایه‌وه‌ و دواتر ناوه‌ندی ڕاوێژکاری و توێژینه‌وه‌ی MAK ڕاپرسییێکی له‌سه‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دیبه‌یته‌که‌ و کارتێکه‌رییه‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌نگی خه‌ڵک ئه‌نجام دا که‌ ئه‌نجامه‌کان ده‌ریده‌خات ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵۆ به‌ وه‌ده‌ستهێنانی 44 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کان پێشه‌نگی هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌بێت‌.

کۆمپانیای ڕاپرسیی MAK که‌ یه‌کێک له‌ کۆمپانیاکانی نزیک له‌ ئاکپارتی دێته‌ ئه‌ژمار له‌باره‌ی ئه‌نجامه‌کانی ڕاپرسییه‌که‌ زیادی کرد: پاش دیبه‌یتی ته‌له‌فزیۆنی له‌ نێوان کاندیده‌کانی جه‌هه‌په‌ و ئه‌که‌په‌ ئه‌کره‌م ئیمامئۆغڵۆ 44 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانی وه‌ده‌ستهێنا و بینالی یێڵدرمیش 42.5 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانی مسۆگه‌ر کرد و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ له‌سه‌دا 10.5ی که‌سانی به‌شداربووی ڕاپرسییه‌که‌ ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر ئاماده‌نه‌بوون له‌سه‌ر سندۆقی ده‌نگدان کردۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Diken

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54410

Your Comment

You are replying to: .
captcha