پەنابەرێکی کورد پاش 17 مانگ زیندانی بوون لە ژاپۆن، ئازاد کرا

بەشی جیهان- محەمەد چۆلاک، پەنابەری کوردی تورکیا کە بە تاوانی ئیقامەی نایاسایی لە ژاپۆن 17مانگە بەند کراوە ئەمڕۆ ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی ژاپۆن تایمز چەندین ڕاپۆرتی لەسەر بابەتی ژیانی دژواری زیاتر لە 2000 پەنابەری کوردی تورکیا لەو وڵاتە بڵاو کردۆتەوە کە بە هۆی قبووڵ نەکردنیان لەلایەن حکوومەتی ژاپۆنەوە گوزەرانێکی تاڵیان هەیە.

بەگوێرەی ئەم ڕۆژنامەیە محەمەد چۆلاک هاووڵاتیی کوردی تەمەن 39 ساڵ خەڵکی کوردستانی تورکیا کە ساڵی 2004 گەیشتۆتەسە ژاپۆن تا ئێستا چوار جار داوای مافی پەنابەرێتیی لە دەوڵەتی ئەو وڵاتە کردووە بەڵام هەموو داخوازییەکانی ڕەت کراونەتەوە.

ناوبراو 17 مانگ پێش ئێستا پاش ڕەت بوونەوەی دوایین داخوازی بۆ پێدانی مافی پەنابەری دەستبەسەر کرا و ژن و منداڵەکەی لە کەمپێکی کوردەکاندا کە نزیک پێتەختی ژاپۆنە بە تنیا مانەوە. محەمەد لە زیندان تووشی نەخۆشی بوو بەڵام بەرپرسانی زیندان مۆڵەتی خەواندنیان لە نەخۆشخانە پێنەدا.

ئەمڕۆ محەمەد بێ هیچ ڕوونکردنەوەیێک ئازاد کرا. ناوبراو ئامادە نەبوو لەبارەی چۆنیەتیی ئازاد کردنیەوە هیچ زانیارییێک بخاتە بەردەست بەڵام لە وتەکانیدا سوپاسی 5000 کەسی کرد کە بۆ ئازاد کردنی تۆمارێکیان واژۆ کردبوو.

زیاتر لە 2000 کوردی تورکیا داوای مافی پەنابەرێتییان لە حکوومەتی ژاپۆن کردووە بەڵام میدیاکانی ژاپۆن ڕایدەگەیێنن تا ئێستا هیچ کەسیان نەیتوانییوە ئەو مافە بەدەست بێنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54407

Your Comment

You are replying to: .
captcha