کوردپرێس:
ڕۆژی دووشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2019 مه‌سروور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به ئامانجی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان سه‌ردانی سلێمانی کرد و له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆ بوویه‌وه و دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه‌ته‌وه که پێویسته له ماوه‌ی یاساییدا سه‌رجه‌م سیڤی وه‌زیره‌کان ئاماده بکرێن بۆ ئه‌وه‌ی پێشکه‌شی په‌رله‌مانی کوردستان بکرێن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "ئه‌ركی ئێمه پێكهێنانی حكوومه‌ته و براده‌رانی یه‌كێتییش پابه‌ندی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ن كه پێشتر له‌گه‌ڵ پارتی واژۆیان كردووه".
هاوکات عیماد ئه‌حمه‌د سه‌رۆکی شاندی یه‌کێتی بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی حکوومه‌ت له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌دا ڕایگه‌یاند: "هیوادارین حکوومه‌تێکی ڕاست و دروست و زۆر به‌هێز بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک دروست بکه‌ین و بتوانێت خزمه‌تی خه‌ڵک بکات و کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر بکات".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "وه‌کوو یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان چه‌ند ڕێککه‌وتنێکمان هه‌یه له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و سوورین له‌سه‌ر ئه‌و ڕێککه‌وتنانه و هیوادارین به‌یه‌که‌وه به‌نده‌کانی جێبه‌جێ بکه‌ین".
عیماد ئه‌حمه‌د وتیشی: "هیوادارین ئه‌م کابینه‌ی چاره‌سه‌رکه‌ری کێشه‌کانی کابینه‌کانی دیکه بێت و ئه‌رکی ئێمه و پارتی و لایه‌نه‌کانی دیکه‌یه که ئه‌م ئه‌زمونه بپارێزین و په‌ره‌ی پێبده‌ین".
شایانی باسه؛ 11ی ئه‌م مانگه مه‌سروور بارزانی به ده‌نگی 87 په‌رله‌مانتار بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ ناوزه‌د کرا و ڕۆژی دواتریش نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به مه‌رسوومێک ڕایسپارد بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نۆیه‌می حکوومه‌ت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment