کوردپرێس:
هۆشیار عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری گۆڕان، ئەحمەد حاجی رەشید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ و سەرکەوت شەمسەدین، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە سەبارەت بە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵای وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر وەزارەتی سامانەسرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان و دەڵێن: "پێمانوایە کە گرنگە مەلەفی نەوتی هەرێمی کوردستان بەشیوەی دەستوری و یاسایی چارەسەر بکرێت. لەو چوارچێوەیەشدا کاردەکەین بۆ پەلەکردن لە دەرچوواندانی یاسایی نەوت و گاز و بەوردیش چاودێری ئەو کەیسە دەکەین لە دادگای فیدراڵی".
دەقی راگەیێندراوەکە
ئەمرۆ دووشەممە 17ـی حوزەیران ، لە شاری بەغداد دانیشتنێكی دیکەی سکاڵاکەی وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی حکومەتی هەرێم لە دادگای فیدراڵی عێراق بەریوەچوو، لە نزیکەوە بەشداربوین و چاودێری بەرێوەچونی دانیشتەکە بوین.
دادگا وەڵامی لایەنەکانی بەدەست گەیشتووە جگە لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دکتۆر عادل عەبدولمەهدی، لە دانیشتنەکەدا دادگای فیدراڵی رەتی کردەوە وەڵامی ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران لەبری وەڵامی سەرۆکوەزیری عێراق وەربگرێت ، داوا لە نوێنەری سەرۆکوەزیران کرا کە وەڵامی سەرۆکوەزیران ئامادەبکات بۆ دانیشتنی داهاتوو کە لە رۆژی پێنجی مانگی هەشتی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت.
ئێمە وەک سێ پەرلەمانتار پێمان وایە کە گرنگە مەلەفی نەوتی هەرێمی کوردستان بەشیوەی دەستوری و یاسایی چارەسەر بکرێت و داهاتەکەی بخرێتە خزمەتی هاونیشتمانیانەوە.
لەو چوارچێوەیەشدا کاردەکەین بۆ پەلەکردن لە دەرچوواندنی یاسای نەوت و گاز و بەوردیش چاودێری ئەو کەیسە دەکەین لە دادگای فیدڕاڵی.
لەماوەی رابردوودا لەبەر ئەوەی چارەسەرەکان ئیتیفاقیی سیاسیی بون نەک یاسایی وەک خۆیان جێبەجێنەکراون و لەبەرامبەریشدا خەڵک باجەکەی داوە و فەرمانبەرانی هەرێم بێ مووچەبوون، بۆیە مەبەستمانە بە چارەسەری یاسایی و دەستوری مەترسی بڕینی مووچە بەیەکجاری چارەسەر بکەین.
ئەحمەد حاجی رەشید
سەرکەوت شەمس
هۆشیار عەبدوڵا
Your Comment