ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی باشماخەوە گەشتۆتە 7 ملیار دۆلار

بەشی کوردستان- سکرتێری ناوەندی بەرپەرچدانەوەی دیاردەی قاچاخ ڕایگەیاند ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی باشماخەوە گەشتۆتە 7 ملیار دۆلار و پاش گومرگی شەهید ڕەجایی ئەوە دووهەم دەروازەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئێرانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس عەلی موئەیەدی سکرتێری ناوەندی بەرپەرچدانەوەی دیاردەی قاچاخ کە بە سەردانێک دەروازەی سنووری باشماخی بەسەر کردەوە و لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئیداریی پارێزگای کوردستانیش بەشداریی کردبوو لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی سنووری باشماخەوە ڕەقەمی 6 بۆ 7 ملیار دۆلاری تۆمار کردووە و ئەوەش جێگەی شانازییە بۆ وڵاتی ئێران کە هاوکاری و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی خۆی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان گەیاندۆتە ئەو ئاستە.

موئەیەدی گوتیشی دەروازەی باشماخ دووهەم دەروازەی سنووری زەمینیی ئێرانە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ دراوسێکانی و بەو بۆنەیەشەوە تاران پێوەندیی ئابووریی خۆی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سنوورە هاوبەشەکانەوە بەهەند وەردەگرێت.

شایانی باسە هەر لە دانیشتنەکەی ئەنجومەنی ئیداریی پارێزگای کوردستاندا عەلی موئەیەدی سکرتێری بەرپەرچدانەوەی قاچاخ باسی دوایین دۆخی دەروازەی سنووری باشماخی کرد و ڕەخنە توندی لە نەبوونی خزمەتگوزاریی شایستە لەو سنوورەدا گرت و ڕایگەیاند کە باسی خۆمەتگوزاری لە دەروازەی سنووری باشماخ دەکرێت بەخۆما دەشکێمەوە و شەرم دەمگرێت.

موئەیەدی باسی پشکنینەکانیشی کرد و گوتی: باش نیە لە دوای دایرەی گومرگ دیسان لایەنی ئەمنی پشکنین بۆ گەشتیاران و موسافیران بکات چوونکە خوێندنەوەی ئەوەی بۆ دەکرێت کە لایەنەکان لەگەڵ یەک کۆک نین یان خود متمانەیان بە یەکتر نیە.

هەر لە دانیشتنی ڕۆژی ڕابردووی ئەنجومەنی ئیداریی پارێزگای کوردستاندا کە بە بەشداریی سکرتێری بەرپەرچدانەوەی دیاردەی قاچاخ بەڕێوە چوو بەهمەن مورادنیا پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند داخستنی بەیەکجاریی بازاڕچە لاوەکییەکان کارێکی هەڵەیە لەبەر ئەوەی ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتییانی سنوورنشین بەستراوە بەو بازاڕچە لاوەکییانەوە.

ئەم هەواڵانەش بخوێنەوە:

http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=46502

http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=46501

News Code 54400

Your Comment

You are replying to: .
captcha