سەرۆک ئەرکانی هێزی چەکداری ئێران: هەر کات بمانەوێت گەرووی هورموز دابخەین بە نهێنی نایکەین

بەشی ئێران/ کوردی- ژنەراڵ محەمەد باقری لە لێدوانێکدا هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە کە لەبارەی هێرشکرانە سەر دوو کەشتیی نەوتهەڵگر لە کەنداوی عەمان خراوەتە پاڵ ئێران و دەڵێت ئەگەر ئێران نیازی بێت گەرووی هورموز قەپات بکات ئەو ئیرادەیە لە خۆیا دەبینێت کە بە ئاشکرا بیکات.

کوردپرێس:

ژنەراڵ محەمەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزی چەکداری ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە لێدرانی دوو کەشتیی نەوتهەڵگر لە دەریای عەمان دەکات و دەڵێت ئێران بێ منەتە لەوەی بڕیارەکانی بە ئاشکرا جێەجێ بکات و دیارە ئەگەر بڕیار بێت گەرووی هورموز قەپات بکات و ڕێگە بە کەشتییە نەوتییەکان نەدات لە کەنداوەوە تێپەڕن بە ئاشکرا ئیرادەکەی جێبەجێ دەکات و پێویست بە شاردنەوە و کاری ژێربەژێر نیە.

ژنەراڵ باقری گوتیشی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە تۆمەتی ناڕەوا ئیدعایان کردووە کە ڕووداوی تەقینەوە لە بەندەری فەجیرە و ڕووداوەکەی دوو ڕۆژی ڕابردووی کەنداوی عەمان دەستی ئێرانی تێدایە ئەوەش لە کاتێکدایە ئێران ئەوەندە ورە و هێز و توانا لە خۆیدا شک دەبات کە ئەگەر بیهەوێت گەرووی هورموز دابخات بە ئاشکرا دەیکات و پێویست بە شاردنەوە و کاری ژێربەژێر نیە. بۆیە ئەوانەش تۆمەتی ناڕەوان.

لێدوانەکەی ژنەراڵ باقری لە کاتێکدا دێت کە پێش دوو ڕۆژ دوو کەشتیی نەوتهەڵگر لە ئاوەکانی کەنداو کرانە ئامانج و هێزی دەریاییی ئێران فەرمانبەرانی یەک لە کەشتییەکانی ڕزگار کرد. هێرشەکەی سەر ئەو دوو کەشتییە هاوکات بوو لەگەڵ دیداری ئابە شینزۆ سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن لەگەڵ ڕێبەری باڵای ئێران کە گوایا پەیامی سەرۆکی ئەمریکای پێ بوو و بە نیازی ناوەندگیریی نێوان ئێران و ئەمریکا سەردانی تارانی کردبوو.

News Code 54397

Your Comment

You are replying to: .
captcha