کوردپرێس:
تا ئێستا چه‌ندین زه‌ویی کشتوکاڵی سووتاون به‌ڵام سووتانی زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانی شنگال دوو جۆره زیانیان هه‌یه؛ یه‌کێک زیانی به‌روبوومه کشتوکاڵییه‌کانه و ئه‌وه‌ی دیکه‌ش که زیاتر شنگالییه‌کان ئازار ده‌دات سووتانی گۆڕهکانیانه.
خدر دیڕۆ خانه‌سۆری ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ڕۆحانیی ئێزدییه‌کان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "تا ئێستا تۆمه‌تی ئاگربه‌ردان له شوێنێک بۆ شوێنیكیتر جیاوازه، هه‌ندێک پێیان وایه داعش له پشت ئه‌و کرده‌وانه‌وه‌یه و هه‌ندێکیش ده‌ڵێن ده‌ستی لایه‌نه سیاسییه‌کان و که‌سایه‌تی و هۆزه‌کانی له‌پشته‌وه‌یه."
ناوبراو زیادی کرد: "له شنگال 68 گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ هه‌ن جگه له گۆڕی تاک. داعش چه‌ندین گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی ئێزدییانی سوتاندووه و ئێستاش مه‌ترسی له‌سه‌ر گۆڕه بهکۆمهڵهکانیتر هه‌یه."
خدر دیڕۆ خانه‌سۆری ڕاشیگه‌یاند: "ئێستا زۆر هێز و لایه‌ن له شنگالدا هه‌ن که‌چی نه‌ک توانای پاراستنی شنگالیان نییه، بگره ناتوانن گۆڕێکی به‌کۆمه‌ڵیش بپارێزن هه‌ر بۆیه داوا له ته‌واوی جیهان ده‌که‌ین هه‌رچیی زووه کارێک بۆ ئه‌م گۆڕه به‌کۆمه‌ڵانه بکه‌ن و بیانپارێزن."
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که پڕۆسه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆره به‌کۆمه‌ڵه‌کانی شنگال ده‌ستی پێکردووه و تاکوو ئێستا 10 گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی کوردانی ئێزدی هه‌ڵدراوه‌ته‌وه و دستهی کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه بۆ به‌جینۆسایدناساندنی که‌یسی ئێزدییه‌کان باسی له‌وه کرد که توانیویانه به مه‌به‌ستی پشکنین و لێکۆڵینه‌وه 138 ڕووفاتی ئێزدییه‌کان له‌و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵانه ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بکه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment