پارتی و شاندێکی حیزبه‌ کوردییه‌کانی سووریا کۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شاندێکی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی سووریا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی باڵای مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ بوونه‌وه‌.

کوردپرێس:

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 16ی حوزه‌یرانی 2019 شاندی حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی سووریا له‌ هاوینه‌هه‌واری پیرمام له‌ شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی باڵای مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ سه‌رکردایه‌تیی مه‌سعوود بارزانی کۆ بوونه‌وه‌.

کۆبوونه‌وه‌که‌ داخراوبوو و ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێری خایاند و ڕێگا نه‌درا میدیاکان ڕووماڵی بکه‌ن، دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ش هیچ زانیارییێک له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌وکه‌وه‌ ئاشکرا نه‌کرا.

شانده‌که‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی سووریا پێکهاتوون له‌ سه‌رۆک و سکرتێری چوار حزبی کوردی که‌ له‌ ناویشیاندا شاهۆز حه‌سه‌ن هاوسه‌رۆکی پارتی یه‌کێتیی دیموکرات (په‌یه‌ده)‌ی تێدایه‌ و چاوپێکه‌وتنیشیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام دا‌.

شاندی حیزبه‌ کوردییه‌کانی سووریا ماوه‌ی پێنج ڕۆژه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستانن و بڕیاره‌ چه‌ند ڕۆژێک بمێننه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان کۆ ببنه‌وه‌، هه‌روه‌ها مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌که‌شیان بۆ پێکهێنانی یه‌کڕیزیی و یه‌کهه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ کوردییه‌کانه‌ له‌م دۆخه‌ی که‌ ئێستا ناوچه‌که‌ی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی ڕۆژنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54383

Your Comment

You are replying to: .
captcha