مه‌حموود محه‌مه‌د: دانانی پارێزگاری که‌رکووک په‌یوه‌ندی به‌ پێکهێنانی حکوومه‌ته‌وه‌ نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: ئه‌م حیزبه‌ و یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ چاره‌سه‌ر هه‌موو بابه‌ته‌کانیان لێک جیا کردۆته‌وه‌ و دانانی پارێزگاری که‌رکووک په‌یوه‌ندی به‌ پێکهێنانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانیدا مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاشكرا كرد و گوتی: پارتی و یه‌كێتی بۆ چاره‌سه‌ر بابه‌ته‌كانیان لێک جیا كردووه‌ته‌وه‌ و میكانزمێک بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركووک دیاری كراوه‌ و دانانی پارێزگار په‌یوه‌ندی به‌ پێكھێنانی حكوومه‌ته‌وه‌ نییه.

ناوبراو وتیشی: ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکووک و دانانی پارێزگارێک بۆ شاره‌كه‌ له ‌ده‌ست مه‌سعوود بارزانی ڕێبه‌ری پارتی و كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ جێگری یه‌که‌می یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ده‌بێت.

گوته‌بێژی پارتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی گفتوگۆ له‌باره‌ی دانووستانه‌كان بۆ پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان كراوه ‌و له‌ چه‌ند ڕۆژی داھاتوودا مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ كه‌ به‌شداری له‌ حكوومه‌ت ده‌كه‌ن كۆ ده‌بێته‌وه‌.

مه‌حموود محه‌مه‌د گوتیشی: "ئومێد ده‌كه‌ین له‌ ماوه‌ی 10 ڕۆژدا كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان پێكبێنین."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54381

Your Comment

You are replying to: .
captcha