کوردپرێس:
لیوا فەیسەڵ عەبادی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای دیالە سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەمە 16ی حوزەیرانی 2019 ڕایگەیاند ئوپەراسیۆنێکی فراوانیان دەست پێکردووە کە مەبەستی ئوپەراسیۆنەکە لەناوبردنی دوا شانەی نووستووی داعشە لە چیای حەمرین.
عەبادی هەر لەو بارەیەوە زیادی کرد ئوپەراسیۆنەکە بە بەشداریی سوپای عێراقی و حەشدی شەعبی و بە پشتگیریی هێزی ئاسمانیی عێراقی فیدراڵ بۆ لەناوبردنی دوا شانەی نووستووی داعش لە چیای حەمرین بەڕێوە دەچێت کە کەوتۆتە باکووری خۆرهەڵاتی بەعقووبە لە پارێزگای دیالە.
ناوبراو گوتیشی ئوپەراسیۆنەکە لە سێ قۆڵەوە دەستی پێکردووە ئامانجی ئوپەراسیۆنەکەش پاککردنەوە ڕووبەرێکی فراوانی چیای حەمرینە بەتایبەتی بەشی نێوان "العظیم" و قەرەتەپە.
Your Comment