به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 16ی حوزه‌یرانی 2019 مه‌سروور بارزانی ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئامانجی سه‌ردانه‌کانی بۆ لای لایه‌نه سیاسییه‌کان بۆ وه‌رگرتنی سیڤی وه‌زیره‌کان ناو برد و گوتی: له دوو ڕۆژی داهاتوودا سه‌ردانی سلێمانی ده‌که‌ین و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان کۆ ده‌بینه‌وه.
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی براوه‌ی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردن بووه بۆیه پێش هه‌مووان سه‌ردانی پارتیمان کرد و له‌سه‌ر ئه‌و بیروبۆچوونانه‌ی هه‌مانبوو له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی پێکهێنانی حکوومه‌ت و ئه‌و پشکه‌ی به‌ر پارتی ده‌که‌وێت قسه‌مان کرد."
مه‌سروور بارزانی گوتیشی: "پێویسته ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شدارن له حکوومه‌ت، کاندیده‌کانیان ئه‌و بنه‌مایانه‌یان تێدا بێت که بتوانن ببن به وه‌زیر. پێشتر ڕێککه‌وتن له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی دابه‌ش کردنی وه‌زاره‌ته‌کان کراوه و ئێستا داوای سیڤی وه‌زیره‌کان ده‌که‌ین له هه‌موو لایه‌نه‌کان تاوه‌کوو له واده‌ی دیاریکراوی خۆیدا بتوانین کابینه‌که بخه‌ینه به‌رده‌م په‌رله‌مان".
شایانی باسه؛ مه‌سروور بارزانی پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی 11ی 6ی 2019 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به 87 ده‌نگی په‌رله‌مانتاران بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ناوزه‌د كرا ڕۆژی دواتری له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ ڕا‌سپێردرا. ئه‌مڕۆش یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ده‌ست پێكرد و بڕیاره له دوو ڕۆژی داهاتوودا سه‌ردانی شاری سلێمانی بكات و له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش كۆ ببێته‌وه و دواتر سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش بكات كه به‌شداریی له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment