دەوڵەت باخچەلی 8 ڕۆژ پێش هەڵبژاردنەکان لە ئیستامبۆڵ: برایانی کورد گیانی ئێمەن

بەشی تورکیا- دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی تورکیا 8 ڕۆژ بەرلە بەڕێوەچوونی دووبارەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ئیستامبۆڵ سەبارەت بە کوردانی وڵاتەکەی دەڵێت: برایانی کورد گیانی ئێمەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی تورکیا ڕایگەیاند: برایانی کورد گیانی ئێمەن. ئەوان بەشێک لە بوونی ئێمەن. پێکەوە لە ڕابردووێکی هاوبەشەوە بۆ داهاتوویێکی هاوبەش هەنگاو دەنێین. برایانی کوردی ئێمە هیچ پێوەندییێکیان بە تیرۆرەوە نییە. ئێمە برایانی کوردمان بە سۆزەوە لە ئامێز دەگرین.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی دا بە ئۆپەراسیۆنی ئەرتەشی تورکیا لە باکووری عێراق و زیادی کرد: هۆکاری بەڕێوچوونی ئەم ئۆپەراسیۆنە هەوڵە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەیە کە بوو بە هۆی کوژرانی هێزە سەربازییەکانی تورکیا.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئورنسل

کۆدی هەواڵنێز: 60113

News ID 54360

Your Comment

You are replying to: .
captcha