کوردپرێس:
ڕۆژی شه‌ممه 15ی 6ی 2019 له سه‌لاحه‌ددین مه‌سعود بارزانی پێشوازی له ماسیۆ توولێر باڵیۆزی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كرد و دواپێشهاته‌کانی عێراق، هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌که خرانه به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
له دیداره‌كه‌دا كه ستیڤ ڤیگن كونسووڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، مه‌سعوود بارزانی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
باڵیۆزی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكایش پێزانینی هه‌بوو بۆ ڕۆڵی مه‌سعوود بارزانی له به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌هێزكردنی دۆستایه‌تیی نێوان كوردستان و ئه‌مه‌ریكا. هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی مه‌سعوود بارزانی بۆ باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رز نرخاند و ڕایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی وای بۆ ده‌چێ كه باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا و سه‌قامگیریی عێراق و ناوچه‌كه ده‌كات.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و دیداره‌دا بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌كه و دوایین پێشهاته‌كان و پێشڤه‌چوونی پڕۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێم تاوتوێ كران.
هه‌ڕه‌شه‌ی هزری توندڕۆیی و تیرۆریستانی داعش و چۆنییه‌تیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و ڕیشه‌كێش كردنی تهوهرێكیتری ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment