عایشه ئه‌فه‌ندی هاوسه‌رۆکی پێشووی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئیدلب و کارتێکه‌رییه‌که‌ی له‌سه‌ر داهاتووی سووریا بۆ کوردپرێسی وت: به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌کانی تورکیا به شێوازێکه که ده‌یهه‌وێت ئیدلب له ژێر کۆنتڕۆڵی تیرۆریستان بمێنێته‌وه چوونکه ده‌توانێت وه‌ک کارتێکی گوشار بۆ سه‌ر لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی سووریا به‌کاری بێنێت.
ناوبراو گوتیشی: تورکیا دۆخێکی خراپی هه‌یه و ڕووسیاش گوشار ده‌خاته سه‌ر ئه‌نقه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی گرووپه تیرۆریستییه‌کان دیاری بکات که‌واته تورکیا زه‌مینه‌ی کۆچکردنی گرووپه تیرۆریستییه‌کان له ئیدلبه‌وه بۆ عه‌فرین فه‌راهه‌م ده‌کات و پلانداڕێژییهکانی بۆ مانه‌وه‌ی درێژخایه‌نیان له‌و ناوچانه ئه‌نجام ده‌دات.
عایشه ئه‌فه‌ندی ڕاشیگه‌یاند: سوپای تورکیا گوشارێکی زۆر ده‌خاته سه‌ر خه‌ڵکی کوردی عه‌فرین و ئاگر له کێڵگه‌ی هاووڵاتییانی کورد و دیکه‌ی ئیتنیکه‌کانی ئه‌و شوێنه به‌ر ده‌دات و به‌و کاره‌ش ده‌یهه‌وێت خه‌ڵک ئاواره بن و تیرۆریستان له‌و شوێنه جێگیر بکات.
هاوسه‌رۆکی پێشووی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕوونی کرده‌وه: کۆنتڕۆڵکردنی ئیدلب له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریاوه به مانای شکستی تورکیا له‌و وڵاته‌یه و ئه‌ردۆغانیش نایهه‌وێت ئارامی له سووریا جێگیر ببێت. قه‌یرانی سووریا له ڕێگای سیاسه‌ت و دانووستانه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت به‌ڵام تورکیا و ڕووسیا ئاماده‌بوونی ئێمه له‌و دانووستانانه قبووڵ ناکه‌ن که په‌یوه‌ندیی به چاره‌نووسی سووریاوه هه‌یه چوونکه ده‌توانین به‌شێک له ڕێچاری ئه‌مڕۆی سووریا بین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment