3 حه‌شارگه‌ی داعش له‌ که‌رکووک دۆزرایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هێزه‌کانی عێراق توانییان سێ حه‌شارگه‌ی چه‌کدارانی داعش له‌ پارێزگای که‌رکووک بدۆزنه‌وه‌ و ده‌ستیان به‌ سه‌ر ژماره‌یێک یۆنیفۆرمی سه‌ربازی، پشتوێنی ته‌قینه‌وه‌یی و بۆمبی ده‌ستکرددا گرت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 16ی حوزه‌یرانی 2019 شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ هێزی هاوبه‌شی پۆلیسی فیدڕاڵ له‌ پارێزگای جێناکۆکی که‌رکووک له‌ باکووری ئه‌و وڵاته‌ توانیی سێ حه‌شارگه‌ی گرووپی تیرۆریستی داعش که‌شف بکات.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌: له‌ حه‌شارگه‌کانی داعشدا یۆنیفۆرمی سه‌ربازی، پشتوێنی ته‌قینه‌وه‌، 9 بۆمبی ده‌ستکرد، ماده‌ی دروست‌کردنی بۆمب، که‌ره‌سته‌ی جه‌نگیی سووک، 16 مۆبایل، هه‌شت سیم کارت، دوو دۆسیه‌ی ناوه‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به‌ زه‌کات، دوو مێمۆری، پێنج جانتا و ژماره‌یێک ده‌رمان و خوارده‌مه‌نی و... دۆزرانه‌وه‌ و ده‌ستی به‌ سه‌ردا گیرا.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌لعه‌هد نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54356

Your Comment

You are replying to: .
captcha