کوردپرێس:
ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی به SNNی ڕاگه‌یاند: "ئێستا ته‌نها له سنووری چیای قه‌ره‌چوغ چه‌كدارانی داعش بوونیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر جموجووڵیشیان هه‌بێت وه‌كوو پێشتر مه‌ترسیان له‌سه‌ر سنووره‌كه نه‌ماوه".
ناوبراو وتیشی: "بۆ كۆتایی هێنان به داعش له سنووره‌كه و به‌تایبه‌ت چیای قه‌ره‌چوغ پێویست به هه‌ماهه‌نگی و سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ڕێککه‌وتنێک له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌نجام بدرێت تاوه‌كوو مه‌ترسیی داعش له سنووره‌كه دوور بخرێته‌وه".
ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "بۆ ئه‌م قۆناغه زه‌مینه‌سازیی پێویست نه‌كراوه كه ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه هه‌بێت له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌مریكا له‌لایێک و دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانیش له‌لایێكی دیكه‌وه".
ناوبراو ئاشكراشی كرد: "ئه‌مریكا هه‌ركات ئه‌و هه‌نگاوه بنێت و ڕێكکه‌وتن بكرێت، ده‌توانرێت به هاوكاریی هه‌رێم له‌گه‌ڵ عێراق كۆتایی به چه‌كدارانی داعش له سنووری چیای قه‌ره‌چوغ و جموجووڵهكانیشیان بهێنرێت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment