کوردپرێس:
عارف حیتۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کار و ده‌سته‌به‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان به ئێن ئاڕتی ڕاگه‌یاند: به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی پلاندانان له کۆتاییی ساڵی 2017 ڕێژه‌ی بێ‌کاری 13% بووه و له ئێستادا بۆ 11% که‌می کردووه به‌ڵام کهمبوونهوهیێکی ڕێژه‌ییه.
ناوبراو گوتیشی: به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه له ساڵانی ڕابردوودا ڕێژه‌ی بێ‌کاری له 6%وه بۆ 13% به‌رز بووبووه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کار و ده‌سته‌به‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێم ڕوونیشی کرده‌وه: وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێم به هاوکاریی ڕێکخراوێکی ئه‌ڵمانی هه‌ڵمه‌تێکیان بۆ تۆمارکردنی ئه‌و گه‌نجانه ده‌ست پێکردووه که بێکارن و له کۆتاییی ئه‌م مانگه‌شدا هه‌ڵمه‌ته‌که ته‌واو ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه له سه‌ره‌تای قه‌یرانی داراییه‌وه پڕۆسه‌ی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ر له داموده‌زگاکانی حکوومه‌تی هه‌رێم ڕاگیرا و به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یێکی زۆر له ده‌رچووانی زانکۆ و په‌یمانگاکان بێکار بوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment