ڕێژه‌ی بێکاری له‌ هه‌رێمی کوردستان ئاشکرا ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کار و ده‌سته‌به‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان ئاشکرای کرد که‌ له‌ ساڵی 2017وه‌ تا ئێستا ڕێژه‌ی بێکاریی بۆ 11% دابه‌زیوه‌.

کوردپرێس:

عارف حیتۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کار و ده‌سته‌به‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان به‌ ئێن ئاڕتی ڕاگه‌یاند: به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی پلاندانان له‌ کۆتاییی ساڵی 2017 ڕێژه‌ی بێکاری 13% بووه‌ و له‌ ئێستادا بۆ 11% که‌می کردووه‌ به‌ڵام که‌مبوونه‌وه‌یێکی ڕێژه‌ییه‌.

ناوبراو گوتیشی: به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوودا ڕێژه‌ی بێکاری له‌ 6%وه‌ بۆ 13% به‌رز بووبووه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کار و ده‌سته‌به‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێم ڕوونیشی کرده‌وه‌: وه‌زاره‌تی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێم به‌ هاوکاریی ڕێکخراوێکی ئه‌ڵمانی هه‌ڵمه‌تێکیان بۆ تۆمارکردنی ئه‌و گه‌نجانه‌ ده‌ست پێکردووه‌ که‌ بێکارن و له‌ کۆتاییی ئه‌م مانگه‌شدا هه‌ڵمه‌ته‌که‌ ته‌واو ده‌بێت.

ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ له‌ سه‌ره‌تای قه‌یرانی داراییه‌وه‌ پڕۆسه‌ی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ر له‌ داموده‌زگاکانی حکوومه‌تی هه‌رێم ڕاگیرا و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ژماره‌یێکی زۆر له‌ ده‌رچووانی زانکۆ و په‌یمانگاکان بێکار بوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54332

Your Comment

You are replying to: .
captcha