کوردپرێس، دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی ژماره‌ی ده‌ستگیركراوان و حكومدراوانی چه‌كدارانی داعش له هه‌رێمی كوردستان بە دەنگی ئەمریکا ده‌ڵێت: "له‌سه‌ره‌تای 2014ه‌وه تا ساڵی 2017 ژماره‌ی ده‌ستگیركراوانی داعش له هه‌رێمی كوردستان3400 ده‌ستگیركراوی تێپه‌ڕاند، به‌شێكی زۆرییان ئازاد كران به‌شێكیشیان ده‌توانم بڵێم هێشتا له لێكۆڵینه‌وه‌دان، به‌شێكیشیان حكومدراون به‌وشێوه‌یه و زیاتر له 1400 كه‌س له‌وانه ڕاده‌ستی به‌غداد كراونه‌ته‌وه ئه‌وانیش ئه‌وانه‌ن كه خه‌ڵكی ناوچه عه‌ره‌ب نشینه‌كان بوون و ئه‌وانه‌ی مه‌ترسییان له‌سه‌ر نه‌بێت سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ژماره‌یه‌شی كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستان زیندانین ده‌توانم بڵێم له‌نێوان 1000 زیندانیه كه به‌شێک له‌وانه له‌لایه‌ن دادگاوه حكومدراون به‌شێكیش له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان و چاوه‌ڕێیی حكومی دادگان."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی له‌كاتێكدا سزای له‌سێداره‌دان له‌هه‌رێمی كوردستان جێ به‌جێ ناكرێت ئایا ئه‌و زیندانیانه‌ی داعش گرفتی بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست نه‌كردووه؟ دیندار زێباری ڕایگه‌یاند" بەڵێ یاساکە ماوە بەڵام حوکمی لەسێدارەدانەکە جێ بەجێ ناکرێت، ئەمە پەیوەندی بە حکوومەتەوە نیە، ئەوە پەیوەندی بە پەرلەمانتار و دەسەڵاتی دادوه‌رى هەیە، کە دەکرێت ئەوان بەیاساکەدا بچنەوە."
زێباری ئەوەشی وت" مانەوەی ئەم زیندانیانە ئێستا گرفتیان دروست کردووە هەم لەڕووی ماددی بێت یاخود بەڕێوەبردنی ئیش و کارەکان بەڵام ئەوە واقیعێکە حکوومەتی هەرێم پابەندە بە یاساکانی مرۆڤ و بنەما نێودەوڵەتیەکان کە بڕیاری لەسێدارەدان جێ بەجێ ناکات و هەوڵیش دراوە بەشی هەرەزۆری ئەوانە کە خەڵکی عەرەب نشینن ڕادەستی حکوومەتی عیراق بکرێتەوە."
له‌به‌شێكی تری گفتوگۆكه‌دا ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعش كرد و وتی" له‌سه‌ره‌تای 2014ه‌وه تا ساڵی 2017 نزیکەی 90 كه‌س هه‌بوو لە کوردستان کە لە ژن و مێردمنداڵی داعش بوون ئەو مێردمنداڵانە تەمەنیان لەدەوری 12--16 ساڵی بووە ئێمە ئەوانەمان لەگەڵ زیندانیەکانی تر دانه‌نابوو بەڵکوو لەبەشی چاکسازی گه‌وران لە هەولێر داماننابوون، ئێستا نزیكه‌ی 20 ژن و مێردمنداڵ ماون چاوه‌ڕێن ئازاد بكرێن مامەڵەیێکی تایبەتمان لەگەڵیان كراوه، لەگەڵ یوئێن خەریکین کە بابەتی خوێندن و شتی وایان بۆ ڕێکبخرێت سەردانی کەسوکارییان بەردەوامە پارێزەری تایبەت بەخۆیان هەیە بەشێک لەم 90 کەسە ئازاد کراون گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان هەندێکی تریان هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدان سزاکانیشیان بەڕاستی زۆر کەم بووە ناگات بە 2 ساڵ ئەوەش هەر بۆ ئەوە بووە بگەڕێنەوە بۆ کۆمەڵگا بەمەرجێک ئەوانە کاری تیرۆریستیان ئەنجام نەدابێت هەوڵ دەدرێت ئەوانە بگەڕێنەوە کۆمەڵگا و حکوومەتی هەرێم لەوبارەیەوە دانووستانی لەگەڵ بەغداد کردووە ئامادەشین بەڵگەی تەواویان پێبدەین کە لە هەرێمی کوردستان دادگایی کراون و حوکمی خۆیان وەرگرتووە و لێکۆڵینەوەشیان لەگەڵ کراوە تا جارێکی تر دادگایی نەکڕینەوە."
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment