ئەیاد عەلاوی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسروور بارزانی دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەیاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی وەتەنییە لە عێراق، بەبۆنەی هەڵبژاردنی مەسروور بارزانی، بۆ پۆستی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستە دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلاوی لە پەیامەکەیدا بە مەسروور بارزانی دەڵێت "پیرۆزباییت لێ دەکەم بەبۆنەی وەرگرتنی متمانەی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنتان بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان".

لە بەشێکی پەیامەکەی سەرۆکی هاوپەیمانیی وەتەنییە لە عێراق هاتووە "ئێمە متمانەمان پێت هەیە و هەروەها بە توانات بۆ ئەوەی هەنگاوی بەرەوپێشەوە بنێن لە پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی بەدی هاتوون، هەروەها هەوڵدان بۆ زیاتری خزمەت کردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییە باڵاکان و یەکپارچەیی و سەلامەتیی گەلەکەی بە هەموو پێکهاتەکانی".

لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئەیاد عەلاوی بۆ مەسروور بارزانیی نووسیوە "خوا سەرکەوتووت بکات و رێگەت پڕ خێر و بەرەکەت بێ و هەر بە ئازیزی بمێنی".

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54321

Your Comment

You are replying to: .
captcha