بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلاوی لە پەیامەکەیدا بە مەسروور بارزانی دەڵێت "پیرۆزباییت لێ دەکەم بەبۆنەی وەرگرتنی متمانەی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنتان بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان".
لە بەشێکی پەیامەکەی سەرۆکی هاوپەیمانیی وەتەنییە لە عێراق هاتووە "ئێمە متمانەمان پێت هەیە و هەروەها بە توانات بۆ ئەوەی هەنگاوی بەرەوپێشەوە بنێن لە پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی بەدی هاتوون، هەروەها هەوڵدان بۆ زیاتری خزمەت کردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییە باڵاکان و یەکپارچەیی و سەلامەتیی گەلەکەی بە هەموو پێکهاتەکانی".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئەیاد عەلاوی بۆ مەسروور بارزانیی نووسیوە "خوا سەرکەوتووت بکات و رێگەت پڕ خێر و بەرەکەت بێ و هەر بە ئازیزی بمێنی".
سەرچاوە: باسنیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment