بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ 13/06/20198، وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و تورکیا لە ئەنقەرە کۆ بوونەوە و لە دوای کۆبوونەوەکە، کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیان ئەنجام دا.
لە سەرەتای قسەکانی، مەولوود چاوش‌ئۆغڵو ستایشی رۆڵی فەرەنسای لە دژایەتی کردنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کرد و رایگەیاند ئەندامی پەکەکە لە فەرەنسا دەستبەسەر دەکرێن و سەروەت و سامانی ئەو کەسانەشی هاوکاری پەکەکە دەکەن، لە لایەن حکوومەتی فەرەنساوە بلۆک کراون.
لەگەڵ ئەمەش، وەزیری دەرەوەی تورکیا رەخنەی لە فەرەنسا بۆ هاوکاری کردنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) گرت و گووتی: "به‌ڵام هاریکاری نزیکی فەرەنسا لەگەڵ یەپەگە كه هیچ جیاوازییێكی نییه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بە راست نازانین و ده‌بینین كه ئه‌وه له زۆر بابه‌تدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه به هاریكاری کردنی ناتۆشه‌وه. یه‌په‌گه یه‌كسانه به په‌كه‌كه".
وەزیری دەرەوەی تورکیا راشیگەیاند: "له‌به‌رئه‌وه له فەرەنسا ناوەشێتەوە له‌كاتێكدا ئه‌و رێوشوێنانه به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه ده‌گرێته به‌ر له لایێكی دیكه‌وه له هاریكاری کردنی نزیكدا بێت له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه. ئه‌وه مه‌ترسییه بۆسه‌ر داهاتووی سووریا، یه‌كپارچه‌یی سنوور و خاک. هه‌روه‌ها بابه‌تێكی هه‌ستیاره بۆ ئاسایشی سنوور، وڵاته‌كه‌مان و ئاسایشی گه‌له‌كه‌مان".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment