بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى عێراقى بڵاویان كردوه‌ته‌وه، په‌رله‌مانى عێراق له‌دانیشتنى ئه‌مڕۆیدا ده‌نگى دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى رۆژى 13ى حوزه‌یرانى هه‌موو ساڵێک بۆنه‌ى نیشتمانى بێت.
له یاساكه‌دا هاتووه "له‌سه‌ر رێنمایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رۆژى 13ى حوزه‌یرانى هه‌موو ساڵێک بۆنه‌ى نیشتمانییه، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ده‌ركردنى فه‌تواى جیهاد و پێكهێنانى حه‌شدى شه‌عبى بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستیى داعش".
داواش له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كراوه ده‌ستبكات به‌جێبه‌جێ كردنى یاساكه و دانانى له لیستی پشوو و بۆنه‌كاندا.
دواى ئه‌وه‌ى رێكخراوى داعش ناوچه‌یێكى فراوانى عێراقى داگیركرد و شارى به‌غدا و ناوچه‌كانى باشوور كه‌وتنه مه‌ترسییه‌وه، رۆژى 13-6-2014 مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ى عێراق داواى چه‌ک هه‌ڵگرتن و جیهادى كرد و به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه خۆبه‌خشێكى زۆر به‌ده‌م داواكه‌وه چوون و حه‌شدى شه‌عبى پێكهێنرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment