پەروین بۆڵدان: هەڵبژاردنەکەی ئەستەنبۆڵ زەمینە بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش و یۆکسەکداغ خۆش دەکات

بەشی تورکیا- پەروین بۆڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا لە لێدوانێکدا داوای لە کوردەکانی دانیشتووی ئەستەنبۆڵ کرد هەموویان بچێنە سەر سندووقی دەنگدان و ڕۆژی 23ی حوزەیران بە دەنگەکانیان زەمینە بۆ ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و ڤیگەن یۆکسەکداغ بڕەخسێنن.

کوردپرێس:

پەروین بۆڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا لە لێدوانێکدا داوای لە هاووڵاتییانی کوردی دانیشتووی ئەستەنبوڵ کرد ڕۆژی 23ی حوزەیران بە هەموو توانای خۆیانەوە بەشداریی دەنگدانی شارەوانیی ئەو گەورە شارە بکەن چوونکە بە وتەی بۆڵدان تەنانەت یەک دەنگیش لاین گرینگ دەبێت و چارەنووسی داهاتووی سیاسیی شارەکە دیاری دەکات. بۆیە هەموومان خۆمان ئامادە کردووە و هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین کە لەو شارەدا ئاکپارتی بیدۆڕێنێت و حیزبی ڕکابەری سەرکەوێت.

ناوبراو گوتیشی مەسەلەی هەڵبژاردن لە ئەستەنبۆڵ ئێستا چیتر لە ململانێی نێوان بیناڵی یێڵدرمی سەر بە (AKP) و ئەکرەم ئیمام ئوغڵۆی سەر بە (CHP) دەرچووە و ئێمەش بێسەبرانە چاوەڕێی ڕۆژی هەڵبژاردن دەکەین.

بۆڵدان گوتیشی دەبێت ئاگامان لە پاراستنی سندووقەکانی دەنگدان بێت و چاودێریی سەلامەتی ئەو سندووقانە بکەین بەڵام بە هەمان ئەندازەش ڕێژەی بەشداری کردنی هاووڵاتییانی کوردی دانیشتووی ئەستەنبۆڵ گرینگ دەبێت بەو هیوایەی کە ئاکپارتی بیدۆڕێنێت.

بۆڵدان داوای لە هاووڵاتییانی کوردی ئەستەنبۆڵ کرد ئەگەر بۆ پشووەکان دەچنە شوێنەکانی دیکە لە ڕۆژی هەڵبژاردنەکەدا بێنەوە شارەکەی خۆیان و دەنگ بدەن چوونکە بە ورەیێکی بەرزەوە بڕوای وایە کە سەردەکەون و دەمیرتاش و یۆکسەکداغ لە زیندان ئازاد دەکەن.

News Code 54303

Your Comment

You are replying to: .
captcha