به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا که له کۆبوونه‌وه‌ی فراکسیۆنی پارته‌که‌ی قسه‌ی ده‌کرد ڕه‌خنه‌ی له هه‌نگاوه‌کانی ئه‌مریکا له باکووری سووریا و پشتیوانی له YPG/PYD گرت و گوتی: به بێ ئه‌وه‌ی چاو له پاڵپشتانی به‌هێزی تیرۆریستان بکه‌ین هه‌وڵه‌کانمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم چڕ ده‌که‌ینه‌وه. ده‌بینن ده‌رگه‌کانی به‌رده‌ممان که وا بیر ده‌که‌نه‌وه داخراون چۆن ده‌کرێنه‌وه. تاکوو ئێستا به‌و شێوه‌یه بووه. ئه‌وه‌ی که چ که‌سگه‌لێک پشتیوانی له گرووپه تیرۆریستییه‌کان ده‌که‌ن پێویستی به ڕوونکردنه‌وه نییه. گه‌وره‌ترین پشتیوانانی YPG/PYD لقی سووریی PKK له باکووری سووریا چ که‌سانێکن؟... هاوبه‌شه ستراتێژییه‌کانی ئێمه. مه‌گه‌ر سه‌دان هه‌زار لۆریی چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازییان بۆ ئه‌وان نه‌ناردووه؟ چیتر پێویستی به ڕوونکردنه‌وه نییه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: تاکه ئامانجێک ئه‌وان به‌دواداچوونی بۆ ده‌که‌ن ئه‌وه‌یه ئاک‌پارتی له ده‌سه‌ڵات لاببه‌ن. ده‌رد و کێشه‌یان ئه‌مه‌یه به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نابن چوونکه هێز و ده‌سه‌ڵاتی گونجاویان بۆ ئه‌م کاره نییه. به‌م بۆنه‌یه که ده‌بێ تیمی ئێمه هه‌وڵه‌کانی چڕ بکاته‌وه. ئامانج و مه‌به‌ستی ئێمه گرنگایهتییێکی زۆری هه‌یه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی هابرتورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment