بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تایبه‌ت به ده‌ستبه‌كاربوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ناوزه‌دكردنی مه‌سروور بارزانی بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند ئەم هەنگاوانە بۆ ناوخۆی هەرێم و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغداش گرنگن.
عادل عەبدولمەهدی، گوتیشی: "ئەمڕۆ گەلەکەمان تێگەیشتووە و هێزە سیاسییەکانیش دەرک بە مەترسیی ئەم قۆباخە دەکەن، ئەو رێکارەی سەرۆکایەتیی هەرێممان بینی و هەموو لایەنە سیاسییەکان پشتیگرییان کرد، ئێمەشی دڵخۆش کرد، بۆ ناوخۆی هەرێم و هێزە سیاسییەکانی ئەوێ و بۆ پەیوەندییەکانی هەرێم بە بەغدا، ئەمە شتێک بوو پاڵپشتیمان لێ کرد و پێشوازیمان لێ کرد، نوێنەری خۆمان نارد و فەخامەتی سەرۆک کۆمار چوو بۆ هەولێر و هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و زۆرێک لە هێزە سیاسییەکانیش چوون".
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment