کوردپرێس:
هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ی ده‌وری گرنگیی جاڕهگهنمهکانی پارێزگای حه‌سه‌که له باکووری سووریا بۆ دابینکردنی نان -که گرنگترین خوراکی سووریایه- ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه. ئه‌م ڕاپۆرته ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که به‌روبوومی گه‌نمی ئه‌مساڵ پاش چه‌ندین ساڵ شه‌ڕ و وشکه‌ساڵی زیادی کردووه.
هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا له ڕاپۆرته‌که‌یدا باس له‌وه ده‌کات که به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆسه‌ری کوردی و هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی هه‌وڵ ده‌ده‌ن زووبه‌زوو به‌روبوومی گه‌نمی پارێزگای حه‌سه‌که بکڕن بۆ ئه‌وه‌ی خوراکی سه‌ره‌کیی خه‌ڵکی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان دابین بکه‌ن و ئاشتی و ئارامی له ناوچه‌که‌دا جێگیر بکه‌ن.
به‌ڵام وه‌رزێرانی ناوچه‌که گه‌نم به ئامێرێک ده‌زانن که به‌رپرسانی کورد و ده‌وڵه‌تی سووریا به‌کاری ده‌هێنن چوونکه له‌لایێکه‌وه ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی نرخێکی باشتری به جووتیاران پێشنیار کردووه له حاڵێکدا به‌رپرسانی کوردی سووریا که جاڕهگهنمهکان له قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئه‌واندایه هه‌ڕه‌شه‌یان کردووه ڕێگه ناده‌ن به‌روبوومی گه‌نمی ئه‌و ناوچانه بۆ ئه‌و ناوچانه بگوازرێته‌وه که له‌ژێر کۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیدایه.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه جووتیاران به له‌به‌رچاوگرتنی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی به‌رفراوان له کێڵگه‌کانی گه‌نم هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌رمایه و به‌ربوومی یه‌کساڵ زه‌حمه‌ت و تێکۆشانیان ڕزگار بکه‌ن و زووبه‌زوو بیفرۆشن.
فابریس باڵانشه توێژه‌ری کاروباری سووریا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له په‌یمانگای ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له واشنتۆن له‌باره‌ی هۆکاری ڕێگرتن له کڕینی به‌روبوومی گه‌نمی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه‌وه به هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای ڕاگه‌یاندووه: ئه‌م به‌روبوومانه ته‌نها ئاستی پێداویستیی ناوچه‌که به گه‌نم دابین ده‌کات. ئه‌گه‌ر به‌روبوومی گه‌نمی حه‌سه‌که به بۆنه‌ی پێدانی نرخی زیاتر به‌ره‌و دیمه‌شق بگوازرێته‌وه قه‌یران له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد سه‌رهه‌ڵده‌دات.
عامر سلۆ سه‌رۆکی ئیداره‌ی کشتوکاڵی ده‌وڵه‌تی سووریا له شاری حه‌سه‌که به هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای وتووه: ده‌وڵه‌ت چاوه‌ڕوانه به پێدانی نرخی زیاتر به جووتیارانی ناوچه‌که نزیکه‌ی 850 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له‌وان بکڕێت.
له‌لایێکی دیکه‌وه به‌رپرسانی کوردی سووریا له مانگی ڕابردووه‌وه هه‌وڵه‌کانیان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی نرخی گه‌نم چڕ کردۆته‌وه به‌ڵام ئه‌وان ناتوانن ڕکابه‌ری له‌گه‌ڵ نرخی پێشنیارکراوی ده‌وڵه‌ت بکه‌ن و مومکینه له‌و ڕکابه‌رییه‌دا ده‌وڵه‌تی سووریا سه‌ربکه‌وێت و گه‌نمی جووتیارانی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد بکڕێت.
سه‌لمان بردۆ به‌رپرسی ئیداره‌ی کشتوکاڵی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری کوردی سووریا ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کات که به پێشنیارکردنی نرخی زیاتر ده‌یهه‌وێت بشێوه له نێوان خه‌ڵک و ئیداره‌ی خۆسه‌ر دروست بکات و جه‌ختی کرده‌وه که به‌رپرسانی کورد ڕێگه ناده‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی ئه‌و گه‌نمه‌ی که ده‌یکڕێت له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد بباته‌ده‌ره‌وه.
ژماره‌یێک له کارناسان وه‌ک نیکۆلاس هراس له په‌یمانگای نیووئهمریکهن سکیۆریتی پێی وایه که گه‌نم و به‌روبوومی کشتوکاڵ که له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا فراوانه بۆته ئامێرێکی سیاسی و کارتێکی گوشار دژی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و کورد و ئه‌مریکاش که پشتیوانیی سه‌ره‌کیی ئه‌وان له سووریا دێنه ئه‌ژمار له‌و ئامێره بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئامانجه‌کانیان له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی سووریا به‌کاری ده‌هێنن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment