کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ست که‌وتووه، سوپای تورکیا شه‌وانه کاروانێکی سه‌ربازی پێکهاتوو له ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی له ڕێگای سنووری لقی زه‌یتوونه‌وه ڕه‌وانه‌ی سه‌ر سنووره‌کانی له‌گه‌ڵ سووریا کرد.
زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌کات که کاروانه سه‌ربازییه‌که له سه‌ره‌تادا گه‌یشتۆته سنووری کۆملۆ له ناوچه‌ی کریکخانی پارێزگای هاتای و دواتر له سنووری لقی زه‌یتوونه‌وه (سنوورێکی نوێ که له‌مدواییانه‌دا له‌لایه‌ن تورکیاوه له باکووری سووریا دروست کراوه) چۆته ناو خاکی سووریا.
ئامانج له ڕه‌وانه‌کردنی ئه‌م کاروانه سه‌ربازییه بۆ خاکی سووریا پشتیوانی له یه‌که سه‌ربازییه‌کانی سوپای تورکیا ڕاگه‌یێندراوه.
شایانی باسه؛ ئه‌م جووڵه سه‌ربازییه‌ی تورکیا له سنووره‌کانی سووریا له حاڵێکدا ئه‌نجام ده‌درێت که له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا بنکه‌کانی سوپای تورکیا له ناوچه‌ی ته‌ل ڕه‌فعه‌ت له باشووری عه‌فرین کراونه‌ته ئامانج.
چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا تورکیا چه‌ندین ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی دیکه‌ی به‌ره‌و سنووره‌کانی سووریا جووڵاندبوو.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:
http://kurdpress.com/ku/details.aspx?id=46313
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment