فه‌رمانی سووری ئینته‌رپۆل بۆ 653 داواکراوی عێراقی ده‌رکرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ئینته‌رپۆل له‌ به‌غدا باس له‌ ده‌رکردنی فه‌رمانی سوور بۆ سه‌دان هاووڵاتیی داواکراوی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا سادق فه‌ره‌ج عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق (ئینته‌رپۆل) ڕای‌گه‌یاند: له‌ ئێستادا لیستێکی 653 که‌سیان لایه‌ که‌ فه‌رمانی سوور بۆ ده‌ستگیرکردنیان ده‌رچووه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ هه‌وڵه‌کان و ڕێکاره‌کانیان ده‌ستی پێکردووه‌ بۆ ده‌ستگیرکردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ عێراق.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد: پۆلیسی ئینته‌رپۆل له‌ سووریا زانیارییان پێداون له‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنی نه‌عیم عه‌بعووب ئه‌مینداری پێشووی به‌غدا و له‌لایه‌ن دادگا و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانی عێراقه‌وه‌ دۆسیه‌کانی ئاماده‌ کراوه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ و دادگایی کردنی.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ئینته‌رپۆل له‌ به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیرکردنی نه‌جمه‌ددین که‌ریم پارێزگاری پێشووی که‌رکووک ئاشکرای کرد: نه‌جمه‌ددین که‌ریم پارێزگاری پێشوی که‌رکووک که‌ یه‌کێکه‌ له‌ تۆمه‌تبارانی داواکراو له‌لایه‌ن دادگای عێراقه‌وه‌، تا ئێستا له‌ به‌یروته‌ و به‌پێی یاساکانی لوبنان پاسپۆرت و به‌ڵگه‌نامه‌کانی لێوه‌رگیراوه‌ و به‌ که‌فاله‌ت ئازاد کراوه‌ تا ئاماده‌کردنی په‌ڕاو و دۆسیه‌ی ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ عێراق و دادگایی کردنی.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی ئارتی عه‌ره‌بیی ڕووسیا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54249

Your Comment

You are replying to: .
captcha