به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پانۆس مۆمتزیس هه‌ماهه‌نگکه‌ره‌وه‌ی چالاکییه مرۆڤدۆستانه‌کانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له لێدوانێکدا نیگه‌رانیی خۆی له‌سه‌ر دواپێشهاته‌کانی ئیدلب ده‌رده‌بڕێت و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: نیگه‌رانییێکی زۆرمان له‌باره‌ی به‌رده‌وامیی ته‌نگه‌ژه و توندوتیژییه‌کان له ئیدلب هه‌یه. ئه‌گه‌ر شه‌ڕ و ته‌نگه‌ژه‌کان له ئیدلب درێژه‌ی هه‌بێت له ڕاستیدا پێده‌چێت ئاواره‌بوونی سه‌دان هه‌زار، یه‌ک ملیۆن و ته‌نانه‌ت دوو میلیۆن په‌نابه‌ر له سنووره‌کانی تورکیا ببینین.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: قه‌یرانی مرۆڤی له ناوچه‌که‌دا په‌ره‌ی سه‌ندووه و ڕێککه‌وتنه‌که‌ی تورکیا- ڕووسیا له‌سه‌ر وه‌ستاندنی پێکدادان له ئیدلب کارتێکه‌ریی خۆی له‌ده‌ست داوه. ده‌بینین که له ئیدلب شوێنی ژیانی خه‌ڵکی سڤیل، شاره‌کان، نه‌خۆشخانه و قوتابخانه‌کان ده‌کرێته ئامانج که ئه‌مه له‌گه‌ڵ ڕێسا مرۆڤدۆسته نێوده‌وڵه‌تییه‌کان یه‌ک ناگرێته‌وه. ڕووداوه‌کان چاره‌ڕه‌شییێکی ته‌واو عه‌یاره. به‌بۆنه‌ی مرۆڤایه‌تییه‌وه ده‌بێ ته‌داخول له‌م پڕۆسه‌یه‌دا بکرێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment