به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بینالی یێڵدرم کاندیدی ئاک‌پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ له‌باره‌ی به‌کارھێنانی وشه‌ی "کوردستان" له دیاربه‌کر گوتی: "په‌که‌که ڕێکخراوێکی تیرۆریستییه و ئه‌وه‌ی گومانی له‌وه‌دا ھه‌یه با کاردانه‌وه‌ی خۆی نیشان بدات. وشه‌ی کوردستان وشه‌یێکه که مسته‌فا که‌مال ئه‌تاتورک پێش دامه‌زراندنی کۆمار بۆ ئه‌و نوێنه‌رانه به کاری ھێناوه که به مه‌به‌ستی به‌شداری له جه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی له ناوچه‌که‌دا ھاتوون. قسه‌که‌ی منیش په‌یوه‌سته به‌مه‌وه. ھه‌موو ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی له بستێک خاکی ئه‌م وڵاته‌دا ده‌ژین ئه‌وا ھاووڵاتیی پله یه‌کی ئێمه‌ن. با ھیچ که‌سێک ھه‌وڵی جیاکردنه‌وه‌ی کورده‌کان نه‌دات. ئێمه وه‌ک گۆشت و ئێسک واین. ئێمه له یه‌کتر جیا نابینه‌وه. ھه‌زاران ساڵه له‌م خاکه‌دا پێکه‌وه ژیاوین و ھاوچاره‌نووس بووین. ئێمه یه‌کگرتوو ده‌بین و برای یه‌کتر ده‌بین. له ژێر ئاڵای مانگ و ئه‌ستێره (توركیا) سه‌ربه‌خۆ و ئازاد ده‌ژین".
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ کرده‌وه و ڕاشیگه‌یاند: دوو هه‌فته‌یتر هاووڵاتییانی ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌چنه سه‌ر سندۆقی ده‌نگدان و ده‌نگ ده‌ده‌ن. کارێک که نه‌مانتوانی له 31ی مارچ ته‌واوی بکه‌ین له 23ی جوون ته‌واوی ده‌که‌ین.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment