له‌ مانگێکدا زیاتر له‌ 37 هه‌زار دۆنم زه‌وى کشتوکاڵى عێراق سووتاوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رگریى شارستانى عێراق ڕایگه‌یاند: له ‌ماوه‌ى یه‌ک مانگى ڕابردوودا 272 حاڵه‌تى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ له ‌به‌روبوومه‌ کشتوکاڵییه‌کان هه‌بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 37 هه‌زار دۆنم زه‌وى ده‌غڵودانى جووتیاران سووتاوه‌.

کوردپرێس:

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێکى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى به‌رگریی شارستانى عێراقدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ کراوه‌ له‌ 8-5-2019 تا 8-6-2019 واتا له‌ ماوه‌ی مانگێکدا 37 هه‌زار و 86 دۆنم زه‌وى کشتوکاڵى سووتاون و 992 هه‌زار و 344 دۆنم ده‌غڵودان ڕزگار کراون له‌ سووتان.

له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا ڕوون کراوه‌ته‌وه‌ که‌ هۆکارى ئاگرکه‌وتنه‌کان 74 حاڵه‌تیان به‌هۆى شۆرتى کاره‌باوه‌ بووه‌ و 35 حاڵه‌تیان به‌ ئه‌نقه‌ست بووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌ که‌ 32 حاڵه‌تی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ى ده‌ره‌کییه‌وه‌ بووه‌ و 22 حاڵه‌تیش به‌هۆى فڕێدانى جگه‌ره‌وه ‌بووه‌ و ده‌یان حاڵه‌تیش ماون که‌ له‌لایه‌ن به‌ڵگه‌ى تاوانه‌وه‌ دیارى ده‌کرێن.

پێشتر به‌رگرى شارستانى بڵاوی کردبووه‌وه‌ که‌ زۆرترین ڕووبه‌رى سووتانى زه‌وییه‌ کشتوکاڵییه‌کان له‌ پارێزگاى نه‌ینه‌وا بووه‌ و له‌ پارێزگاى که‌رکووکیش چوار هه‌زار و 992 دۆنم زه‌وى کشتوکاڵى سووتاوه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54202

Your Comment

You are replying to: .
captcha