بنکه‌ی سه‌ربازیی تورکیا له‌ عه‌زاز کرایه‌ ئامانج

به‌شی تورکیا- هێرشی مووشه‌کی بۆ سه‌ر بنکه‌ی سه‌ربازیی تورکیا له‌ عه‌زازی سووریا کوژرانی یه‌ک سه‌رباز و برینداربوونی پێنج سه‌ربازی دیکه‌ی تورکیای لێکه‌وته‌وه‌.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ هێزی چه‌کداری تورکیاوه‌ ده‌ست که‌وتووه‌، بنکه‌ی سه‌ربازیی تورکیا له‌ عه‌زازی سووریا له‌ ڕێگای مووشه‌که‌وه‌ کرایه‌ ئامانج که‌ له‌ ئه‌نجامدا کوژرانی یه‌ک سه‌رباز و برینداربوونی پێنج سه‌ربازی دیکه‌ی تورکیای لێکه‌وته‌وه‌.

هێرشه‌که‌ له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل واتا ناوچه‌ی "جولجول"ی باشووری عه‌زازه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ و مووشه‌کێکی زۆر به‌ره‌و بنکه‌ی سه‌ربازیی تورکیا له‌ ناوچه‌که‌ ته‌قێندراوه‌ هه‌ر بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت هێرشه‌که‌ له‌لایه‌ن یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌له‌وه‌ ئه‌نجام درابێت.

دوای هێرشه‌که‌ تۆپخانه‌کانی سوپای تورکیا وه‌ڵامی هێرشه‌که‌یان داوه‌ته‌وه‌ و باره‌گا و بنکه‌ی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌لیان له‌ ناوچه‌که‌ بۆردومان کردووه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابر 7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54200

Your Comment

You are replying to: .
captcha