وتەبێژى یەکێتى: بەشداریى مەراسیمى سوێندخواردنی سه‌رۆكى هەرێم دەکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژى یەکێتى ڕایگەیاند، یەکێتى بەشداریى مەراسیمى سوێندخواردن‌ و ده‌ستبه‌كاربوونى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دەکات.

کوردپرێس:

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژى یەکێتى له‌ لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى یه‌كێتی رایگه‌یاند، "له‌سه‌ر بانگهێشتى ره‌سمیى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیموكراتى كوردستان وه‌فدێكى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتى به‌شدارى له‌ مه‌راسیمى سوێندخواردن‌ و ده‌ستبه‌كاربوونى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دەکات".

یەکێتى شەوی ٢٧ی مانگی ڕابردوو، ناوی سێ کەسی وەک کاندید بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک ڕادەستی پارتی کرد، بەڵام پارتی ئەوەی بە پێشێلكردنی ڕێككەوتن و بەڵێنەكان ناوبرد و ڕایگەیاند، مەسعوود بارزانى و کۆسرەت ڕەسوڵ لەسەر دیاریكردنی فەرەیدون عەبدولقادر بۆ پۆستی پارێزگاری كەركووك ڕێككەوتبوون.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بەهۆى پۆستى پارێزگارى کەرکووکەوە، یەکێتى بەشداریى لە دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان نەکرد، کە تێیدا نێچیرڤان بارزانى وەک سەرۆکى هەرێم دیاری کرا.

لەئێستاشدا یەکێتی جگە لەو سێ ناوەی کە پێشتر بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک ڕادەستی پارتیی کردووە، بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆشدا دوو ناوی دیکە ڕادەستی پارتی بکات، بەوەش کۆی ئەو ناوانەی کە دراون بە پارتی دەبێتە پێنج کەس.

News Code 54194

Your Comment

You are replying to: .
captcha