به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو و پاش ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتی وه‌ک دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان، میدیاکانی هه‌رێم هه‌ندێک هه‌واڵیان له‌باره‌ی هه‌وڵه‌کانی هه‌ر دوو حیزب بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوانیان بڵاو کرده‌وه و مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی شاندێکی ڕه‌وانه‌ی ھه‌ولێر کردووه و سه‌رپشکی کردوون بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی پارتی بکه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که پێویستن بگه‌نه ڕێککه‌وتن چوونکه پێشتر دوو ڕێککه‌وتن کراوه."
هاوکات پێیوایه که "زه‌رووره" پارتی و یه‌کێتی بگه‌نه ڕێککه‌وتن و ئه‌و بابه‌تانه‌ی ماون چاره‌سه‌ر بکرێن و گوتیشی: "گه‌شبینم بگه‌نه ئه‌نجامێکی باش، بۆ پارێزگاریش قسه له‌گه‌ڵ پارتی ده‌که‌ن و ئه‌و شانده ھه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی ھه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌و دڵه‌ڕاوکێیه نه‌جاتی بێت و به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆکی ھه‌رێم بکه‌ن."
ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 8ی حوزه‌یرانی 2019 زانای مه‌لا خالید ئه‌ندامی فراکسیۆنی پارتی و شه‌مۆل ئه‌شین ئه‌ندامی فراکسیۆنی یه‌کێتی له په‌رله‌مانی کوردستان به (باسنیووز)یان ڕاگه‌یاند که پێش سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان، پارتی و یه‌کێتی کۆ ده‌بنه‌وه.
شایانی باسه؛ ڕۆژی سێشه‌ممه 28-5-2019 کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد و له ده‌نگدانێکی ئاشکرادا نێچیرڤان بارزانی به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی کوردستان وه‌ک سه‌رۆکی چوار ساڵی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان به 68 ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment