بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوێنەرانی پەرلەمان بەمەبەستی تاوتوێ کردنی گەڵاڵەی توند کردنەوەی سزاکان بۆ سەر هێرشکەرانی تێزاب و پشتگیری لە خەساردیوەکان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا بڕگەی زیادکراو بە مادەی یەکی گەڵاڵەکەیان بە 161 دەنگی ئەرێنی، 9 دەنگی نەرێنی 9 دەنگی بێ لایەن پەسەند کرد کە بەو پێیەش هێرشی تێزاب بە ئامانجی تۆقاندن و دروست کردنی نائەمنی فەسادی فی الارض دێتە ئەژمار و ئەنجامدەرانی هێرش بە پێی یاسا سزا دەدرێن.
بەگوێرەی یاسا ئیسلامییەکان سزای فەسادی فی الارض بانترین سزا واتا لەسێدارەدانە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment