کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێیییه‌کانه‌وه ده‌ست که‌وتووه هێزه‌کانی نزیک له ده‌وڵه‌تی سووریا ده‌وروبه‌ری بنکه‌ی سه‌ربازیی ژماره 9ی سوپای تورکیا له باشووری ئیدلب هه‌ڵکه‌وتوو له باکووری حه‌مایان بۆردومان کرد که به مه‌به‌ستی چاودێری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ئاگربڕ له چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتنی ئاستانه‌دا دروستیان کردووه.
ئه‌م هێرشانه له حاڵێکدا ئه‌نجام ده‌درێت که خه‌سارێک به‌ر بنکه سه‌ربازییه‌که‌ی سوپای تورکیا له ناوچه‌که نه‌که‌وتووه و ته‌نها ده‌وروبه‌ری بنکه‌که تۆپباران کراوه.
پێشتریش له ڕۆژانی 29ی ئهیپڕێڵ، 4 و 12ی مه‌ی بنکه‌ی ژماره 10ی سوپای تورکیا له ناوچه‌ی زاویه هه‌ڵکه‌وتوو له باکووری حه‌ما- باشووری ئیدلب بۆردومان کرابوو.
سوپای تورکیا له چوارچێوه‌ی ڕێککه‌وتنی دانووستانی ئاستانه و له‌پێناو که‌مکردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه له ئیدلب 12 ناوه‌ندی سه‌ربازی به مه‌به‌ستی چاودێری له‌سه‌ر ئاگربڕ دروست کردووه. هه‌روه‌ها تورکیا له دانووستانه‌کانی ئاستانه‌دا به‌ڵێنی دا گرووپه چه‌کداره به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی سووریا له ئیدلب بچنه‌ده‌ره‌وه و ئاسایش و ئارامیی شاره‌که دابین بکات به‌ڵام تا ئێستا هیچ یه‌ک له‌و بابه‌تانه له ئیدلب ئه‌نجام نه‌دراوه و ته‌نگه‌ژه‌کانی ئه‌و شاره ستراتێژیکه -که زیاتر له 3 ملیۆن دانیشتووی هه‌یه- ڕۆژ له دوای ڕۆژ قووڵتر ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment