بینالی یێڵدرم له‌ ئامه‌د وشه‌ی "کوردستان" به‌کار ده‌هێنێت

به‌شی تورکیا- کاندیدی پارتی داد و گه‌شه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی 23ی حوزه‌یرانی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ که‌ سه‌ردانی شاری کوردنشینی ئامه‌دی کردووه‌ وته‌که‌ی به‌ زمانی کوردی پێشکه‌ش کرد و وشه‌ی کوردستانی به‌کار هێنا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بینالی یێڵدرم کاندیدی پارتی داد و گه‌شه ‌(AKP) له‌ هه‌ڵبژاردنی 23ی حوزه‌یرانی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ که‌ سه‌ردانی شاری کوردنشینی ئامه‌دی کردووه‌ وته‌که‌ی به‌ زمانی کوردی پێشکه‌ش کرد و داوای له‌ خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ کرد له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵدا پشتیوانی له‌ ناوبراو بکه‌ن.

له‌و سه‌فه‌ره‌که‌ی یێڵدرم بۆ ئامه‌د مێهدی ئێکه‌ر سیاسه‌توانی کوردی ئاکپارتی یه‌کێک له‌ یاوه‌رانی ناوبراو بوو و یێڵدرم له‌ وته‌دانه‌ کوردییه‌که‌یدا که‌ به‌ره‌وڕووی پێشوازیی زۆری خه‌ڵک بوویه‌وه‌ باسی له‌وه‌ کرد: له‌ سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆییی تورکیا په‌رله‌مانی گه‌وره‌ی تورکیا داده‌مه‌زرا و له‌ نێوان ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ئاتاتورک دامه‌زرێنه‌ری کۆماری تورکیا بۆ به‌شداری له‌ په‌رله‌مان بانگهێشتیانی ده‌کرد هه‌ندێک که‌سایه‌تیی کوردستانیش له‌ ناویاندا بوون. له‌ لازستانیش هه‌ندێک ئه‌ندام بانگهێشتی په‌رله‌مان کران واتا له‌ هه‌موو شوێنێکی ئه‌نادۆڵو بانگهێشتی به‌شداری له‌ په‌رله‌مان کران.

شایانی باسه‌؛ بینالی یێڵدرم له‌ حاڵێکدا وشه‌ی "کوردستان" به‌کار ده‌هێنێت که‌ پێشتر ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا چه‌ندین مانگ به‌ شێوه‌ی به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی له‌ سه‌زایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان ده‌گرت به‌بۆنه‌ی به‌کارهێنانی وشه‌ی کوردستان و ته‌نانه‌ت به‌ شێوازێکی سووکایه‌تی‌پێهێنه‌ر به‌ ناوبراوی وتبوو: "له‌ تورکیا شوێنێک به‌ ناوی کوردستان بوونی نییه‌؟ کوردستان له‌ باکووری عێراقه‌، ئه‌گه‌ر کوردستانتان خۆش ده‌وێ ون بن و بۆ باکووری عێراق بڕۆن."

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ینی چاغی تورکیا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54160

Your Comment

You are replying to: .
captcha