پێنتاگۆن له‌باره‌ی ئێس-400 نامه‌یێک ئاراسته‌ی تورکیا ده‌کات

به‌شی تورکیا- وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا به‌وه‌کاله‌ت (پێنتاگۆن) له‌باره‌ی بابه‌ته‌ ئه‌منی و به‌رگرییه‌کانی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا نامه‌یێکی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا ناردووه‌.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا ده‌ست که‌وتووه‌ پاتریک شاناهان وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا به‌وه‌کاله‌ت (پێنتاگۆن) نامه‌یێکی له‌سه‌ر ته‌وه‌ری ئه‌منی و به‌رگریی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌و وڵاته‌ ناردووه‌.

له‌م نامه‌یه‌دا که‌ پێنتاگۆن خولووسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا به‌ به‌رده‌نگ داده‌نێت ئاماژه‌ به‌ چاوه‌ڕوانییه‌کانی پێنتاگۆن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان دوو وڵات کراوه‌ و هاتووه‌: ده‌بێ کێشه‌کانی نێوان دوو وڵات له‌ چوارچێوه‌ی هاوکاریی ستراتێژی و ڕچاوکردنی هاوکاریی دوولایه‌نه‌ی ئه‌منیی به‌رفراوانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن چاره‌سه‌ر بکرێت.

شایانی باسه‌؛ ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ حاڵێکدا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیاوه‌ بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ که‌ ڕۆژی ڕابردوو هه‌واڵگه‌لێک له‌باره‌ی ناردنی نامه‌یێکی وا له‌لایه‌ن پێنتاگۆنه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا بڵاو کرایه‌وه‌ له‌باره‌ی کۆتایی‌هاتنی خولی ڕاهێنانی 42 فڕۆکه‌وانی تورکیا له‌ ئه‌مریکا. له‌ هه‌واڵه‌که‌دا باس له‌وه‌ کرابوو که‌ پێنتاگۆن به‌ تورکیای وتووه‌ ده‌بێ فڕۆکه‌وانه‌کانی تا ڕۆژی 31ی جووڵای خاکی وڵاته‌که‌ی به‌جێبهێڵن. ئه‌م کارانه‌ش سیاسه‌تێکی ئه‌مریکایه‌ بۆ وازهێنانی تورکیا له‌ کڕینی سیسته‌می ئێس-400ی ڕووسی.

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54159

Your Comment

You are replying to: .
captcha