شه‌ڕی قورسی نێوان په‌که‌که‌ و تورکیا له‌ هه‌رێمی کوردستان درێژه‌ی هه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌ له‌ کۆمه‌لگه‌ی بێگۆڤا له‌ سنووری زاخۆ هێرشیان کرده‌ سه‌ر باره‌گایێکی سوپای تورکیا که‌ له‌ ئه‌نجامدا شه‌ڕ و پێکدادنی قورسی نێوان هه‌ردوولای لێکه‌وته‌وه‌.

کوردپرێس:

گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌ له‌ دۆڵی بیێ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی باتیفا له‌ سنووری زاخۆ هێرشیان کرده‌ سه‌ر باره‌گه‌یێکی سوپای تورکیا که‌ به‌هۆیه‌وه‌ دووکه‌ڵێکی زۆر له‌ ناوچه‌که‌ به‌رز بووه‌ته‌وه و گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان چه‌ندین ئۆتۆمبێل و که‌لوپه‌لی سه‌ربازیی سوپای تورکیایان سووتاندووه‌ و ڕێگه‌ی هاتوچۆی گونده‌که‌ گیراوه‌.

هه‌روه‌ها به‌هۆی شه‌ڕ و پێکدانانه‌کانه‌وه‌ هاووڵاتییێک بریندار بووه‌ و زیانی ماددیش به‌ به‌شێکی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان که‌وتووه‌.

هه‌روه‌ها دلشێر عه‌بدولستار به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باتیفا به‌ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگه‌یاند: له‌ ئێستادا له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه‌ شه‌ڕ ڕاگیراوه‌ به‌ڵام سوپای تورکیا به‌رده‌وامه‌ له‌ بۆردومان کردنی ناوچه‌که‌.

باره‌گای سه‌ربازی دۆڵی بیێ که‌ ده‌که‌وێته‌ نزیک گوندی بیێ له‌ سنووری زاخۆ، ئه‌مه‌ دوومین جاره‌ گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌ هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر ئه‌و باره‌گایه‌ی سوپای تورکیا له‌ سنووره‌که‌دا.

له‌ چه‌ند مانگی ڕابردووشدا سوپای تورکیا به‌ بیانووی بوونی گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که‌) به‌رده‌وام بۆردومان و تۆپبارانی سنووره‌کانی برادۆست و زاخۆ و ئامێدی و بناری قه‌ندیلی کردووه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ زیانی گیانی و ماددی به‌ر دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌ که‌وتووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54158

Your Comment

You are replying to: .
captcha