به‌رپرسێکی یه‌کێتی: سیسته‌می عه‌سکه‌رتاریه‌ت سیسته‌می دامه‌زراوه‌کانی که‌رکووکی ئیفلیج کردووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسێکی یه‌کێتی له‌ سنووری پارێزگای که‌رکووک ھۆشداری له ‌په‌یڕه‌وکردنی سیسته‌می سه‌ربازی و عه‌سکه‌رتاریه‌ت له‌ سنووری پارێزگاکه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت: "ئه‌و سیسته‌مه‌ دامه‌زراوه‌کانی حکوومه‌تی له ‌شاره‌که‌ دووچاری ئیفلیجبوون کردووه‌".

کوردپرێس:

ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حموود جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی که‌رکووکی یه‌کێتی به ‌SNNی گوت: "ئێستا په‌یڕه‌وکردنی سیسته‌می سه‌ربازی و عه‌سکه‌رتاریه‌ت له ‌شاری که‌رکووک کێشه‌ی بۆ ڕاییکردنی کاری فه‌رمانگه‌ حکوومییه‌کان دروست کردووه‌".

ناوبراو وتیشی: "به‌شێک له‌و که‌سانه‌ی له ‌پێکھاته‌ جیاوازه‌کانن و قسه‌ له‌سه‌ر پێکھاته‌ی تورکمان له ‌که‌رکووک ده‌که‌ن، له‌ بنه‌ڕه‌تدا ماڵیان له ‌شاری به‌غدایه ‌و ده‌یانه‌وێت شه‌قامی که‌رکووک به‌ ئاراسته‌یێکدا بجووڵێنن که‌ کێشه ‌و ئاژاوه‌ دروست بکه‌ن له ‌کاتێکدا خۆیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی که‌رکووکدا نین".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌کێتی مه‌ترسییێک له‌سه‌ر شاره‌که‌ ئاشکرا ده‌کات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "له ‌ناو بازاڕی شاره‌که‌ کورد، عه‌ره‌ب و تورکمان بوونی ھه‌یه‌ و ھیچ کێشه‌یێکیان به‌یه‌که‌وه‌ نییه‌، پێکه‌وه‌ کار ده‌که‌ن و ھیچ پێکدادانێک له ‌نێوان ھاووڵاتییان و جه‌ماوه‌ردا ڕووی نه‌داوه‌ به‌ڵام چه‌ند که‌سێک لێره ‌و له‌وێ و به‌فیتی وڵاتان کێشه‌ له ‌شاره‌که‌ دروست ده‌که‌ن".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 54157

Your Comment

You are replying to: .
captcha