ئەورووپا لە پێکهێنانی ناوچەی ئارامی سووریا دەور نابینێت

بەشی جیهان- جیمز جێفری دەڵێت: ئەمەریکا و هێزەکانی سووریای دیموکرات و تورکیا لەبارەی کشانەوەی هێزە کوردەکان لەسەر سنووری تورکیا ڕێککەوتوون بەڵام ئەورووپا لە پێکهێنانی ئەم ناوچە ئارامەدا دەور نابینێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا زستانی ساڵی پار چەندین جار داوای لە وڵاتانی ئەورووپی لەوان بەریتانیان و فەڕانسا کرد ئەژماری هێزەکانیان لە سووریا زیاتر بکەنەوە و بۆ پشتگیری کردن لە کوردەکان و ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی داعش هەوڵی زیاتر بدەن.

بەڵام جیمز جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا ڕۆژی ڕابردوو لە ئەنستیتۆ ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست وتی ئەورووپا لە دروست کردنی ناوچەی ئارام کە بۆ پاراستنی کوردەکان و لابردنی نیگەرانییەکانی پێکدێت هیچ دەورێک نابینێت.

ناوبراو جەختی کردەوە نە داخوازییێک لەمبارەوە کراوە نە لەبارەی ڕۆڵی ئەورووپا بۆ دروست کردنی ناوچەی ئارام گفتوگۆیێک ئەنجام دراوە.

جێفری کە باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا بووە و نوێنەری تایبەتی ئەمریكا لە هەوپەیمانێتیی شەڕی داعشە زیادی کرد: ڕێککەوتنێکی بەرایی بۆ کشانەوەی هێزە کوردەکان لەسەر سنووری تورکیا کراوە بەڵام لەبارەی قووڵایی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا و ناوچەیێک کە هێزە کوردییەکان لێی دەکشێنەوە و هەروها بڕیاردان لەبارەی چەکە ئەمریکییەکانی دەست هێزە کوردەکانی سووریا هێشتا ڕێککەوتنێک نەکراوە.

شان پێتێرسۆن وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە ئەلمانیتۆری وتووە دانووستانەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا لەبارەی دروست کردنی ناوچەی ئارام درێژەی هەیە.

ژمارەیێک لە پسپۆڕانی پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوین لەوان ئاورێن ئەستین باوەڕیان وایە کە تەنانەت ئەگەر ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا دابمەزرێت ئەمریکا ئەوندە بوونی فیزیکیی لە ناوچەکە نابێت کە چاودێریی ڕێککەوتنەکە بکات.

جیمز جێفری لەدرێژەی وتەکانیدا لە ئەنستیتۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین جەختی کردۆتەوە کە دامەزراندنی ناوچەی ئارام هەموو کێشەکانی سووریا چارەسەر ناکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54150

Your Comment

You are replying to: .
captcha