کوردپرێس: ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداو-ی راگەیاند: "وەکوو فراکسیۆنی براوەی هەڵبژاردنی 30-9-2018-ی پەرلەمانی کوردستان، وەک لە بەرنامەی کاری سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە هەر لە رێورەسمەکەدا ناوزەندی سەرۆک وەزیران دەکەین بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان".
ناوبراو گوتیشی "پرۆسەکە بەهیچ جۆرێک راناوەستێ، بە بەشداری کردن و نەکردنی یەکێتی پرۆسەکە لەکاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت".
ئومێد خۆشناو باسی لەوەش کرد هیوادارین هەموو لایەنەکان ناکۆکییەکان وەلا بنێن و حکوومەتێکی بەهێز دروست بکەین، کە وەڵام دەرەوەی قۆناخەکە بێت.
پێش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە 6-6-2019 مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆ بووەوە بۆ تاوتوێی چەند پرسێک کە گرنگترین تەوەری بەشداریی ئەو حیزبە بوو لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە لە 10-6-2019 لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵای هەولێر بەڕێوەبچێت.
له‌تیف شێخ عومه‌ر گوته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لەدوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند: "هێشتا كاتێكی زۆرمان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه ئاخۆ یه‌كێتی به‌شداریی رێوڕەسمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان ده‌كات یاخود نا، بۆیه نیه‌تی جێبه‌جێ كردنی رێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌لایه‌ن براده‌رانی پارتییه‌وه ئه‌و پرسه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment