میللەتی سووریا لەبارەی دەسەڵاتی وڵاتەکەیان بڕیار دەدەن نەک وڵاتانی دیکە

بەشی سووریا- جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا لەكاردانەوەی وتەی بەرپرسانی باڵای ئەمریكا، كە ئاماژەیان بەوە دابوو، نایانەوێت دەسەڵات لە سووریا بگۆڕن كاردانەوەی نواند و رایگەیاند: هیچكس مافی ئەوەی نییە لەو بارەیەوە ڕای خۆی دەربڕێت و میللەتی سووریا خۆیان بڕیاڕ دەدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیمن سوسان، جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا ئاماژەی بەوەش داوە، هەركاتێک ئەمریكا واز لەدەستێوەردانی شەڕی نێو سووریا بێنێت و سزا و گەمارۆكانی سەر دیمەشق ‌و دەسەڵاتدارانی كۆتایی پێ بێنێت، ئەو كاتەیە دەتوانین بڵێین لێمان نزیک بووەتەوە، هەروەها ڕاشیگەیاند ئێمە گوێ بەقسەی بێ كردار نادەین، چوونكە هاوشێوەی ئەو قسانەمان زۆر بیستووە.

لەبارەی پێشڕەوی كردنی هێزەكانی سوپای سووریا لە پارێزگای ئیدێلب سوسان رایگەیاند: دەبێت ئیدێلب بۆ باوەشی سووریا بگەڕێتەوە و ئێمەش بەردەوام بەئۆپەڕاسیۆنی ئازادكردنی دەدەین، هەر ئاواش پێشتر لە حەلەب ئەمكارەمان كرد و لەدەستی هەندێک تاقم و گرووپی تووندڕەو ڕزگارمان كرد، كە لەژێر پشتیوانی هەندێک وڵاتی ئیقلیمیدا بوون.

جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا لەبارەی رۆڵی توركیاش لە دۆخی سووریا رایگەیاند توركیا رۆڵێكی خراپ و تێكدەرانە دەگێڕێت، چوونكە وەک ئایدۆلۆژیا حیزبی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیا لە بەرەی "جبهەالنصرە"، كە تاقمێكی توندڕەوە نزیكە.

هەروەها رایگەیاند توركیا پابەند بەبڕیاڕی دانیشتنەكانی سوچی نەبووە و لە كرداردا هیچ هەنگاوێكیان بۆ چارەسەری كێشەكانی سووریا نەناوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 54147

Your Comment

You are replying to: .
captcha