بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌زای ته‌مه‌للی، هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌میانی سه‌ردانی شاری ئێلح ڕایگه‌یاند سه‌ره‌ڕای هه‌موو فرتوفێڵه‌كان به تێكۆشان و پێداگریی خۆمان ئێلح-مان له قه‌یوم پاک كرده‌وه.
سه‌زای ته‌مه‌للی وتیشی له ٢٣ی حوزه‌یرانیش ئیستانبوڵ له قه‌یوم ڕزگار ده‌كه‌ین. له هه‌ڵبژاردندا وه‌ڵامی پێویستی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌ده‌ینه‌وه كه به هاوكاری ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن، بڕیاری دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئیستانبوڵی دا.
ته‌مه‌للی زیادی کرد "ئیدی به‌م فێڵانه هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێین. قه‌یوم له هه‌ر شوێنێک هه‌بێت ده‌ری ده‌كه‌ین. له هه‌ڵبژاردنی ٢٣ی حوزه‌یراندا ئیستانبوڵیش ڕزگار ده‌كه‌ین. دواتر شكست به هاوپه‌یمانه‌تیی كۆمار-ی به‌ره‌ی فاشیزم دێنین. ئێمه له‌م وه‌ڵاته‌دا پێكه‌وه به‌ئاشتی و دیموكراتی كۆمارێكی سه‌رفراز بونیاد ده‌نێین. با هیچ كه‌س گومانی له‌مه نه‌بێت."
سه‌زای ته‌مه‌للی وتیشی "له‌یلا گیوڤه‌ن ٢٠٠ ڕۆژ به‌رخۆدانی كرد. له هه‌موو جیهان ده‌نگی بیسترا. هه‌زاران زیندانی له زیندانه‌كان به‌رخۆدانیان كرد. له هه‌ر لایێكی جیهان مرۆڤه‌كان مانیان گرت و گۆشه‌گیرییان شكاند، ئێمه گوتبوومان كه گۆشه‌گیری ده‌شكێنین پێكه‌وه گۆشه‌گیریمان شكاند ئێستاش ده‌ڵێین فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین. باوه‌ڕ بكه‌ن پێكه‌وه فاشیزمیش هه‌ڵده‌وه‌شێنین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment