کوردپرێس:
لیوا سەعد مەزهەر عەلاق بەڕێوەبەری هەواڵگریی سەربازیی عیراق ڕایگەیاند: زانیاری هەواڵگریی وردیان بەدەستگەیشتووە لەبارەی ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی ڕێكخراوی تیرۆریستيی داعش و ئاشكراشی دەكات، بەغدادی بەشێوەیێكی نهێنی و بە بەردەوامی لەناوچە سنوورییەكانی نێوان عێراق و سووریا هاتوچۆ دەكات.
بەڕێوەبەری هەواڵگریی سەربازیی عێراق ڕوونیشی دەكاتەوە، هاوكاری و هەماهەنگییان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ زیاتر كردووە و بەتایبەتیش لەگەڵ ئێران و سووریا بۆ دەستگیركردن یان لەناوبردنی بەغدادی كە وەك ئەو دەڵێت: مانەوەی سەرۆكی ڕێكخراوی تیرۆریستيی داعش لەو سنوورانە هەڕەشەی گەورە بۆ سەر ئاسایشی عێراق و سووریا و تەواوی ناوچەكە دروست كردووە.
Your Comment