کوردپرێس: بەپێی ئەو راگەیێندراوە، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رکۆماری عێراق ئه‌نجامدا و تیایدا وێرای به فه‌رمی بانگهێشت کردنی سه‌رکۆمار بۆ ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆکی هه‌رێم، هه‌ردولا دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچه‌که و هه‌رێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر بایه‌خی پاراستنی یه‌کڕیزی و هه‌ماهه‌نگی له‌م هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌ی که ناوچه‌که پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێ، جه‌ختیشیان کرده‌وه که پێویسته هه‌وڵه‌کان یه‌کبخرێن له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی ناکۆکییه‌کان و به‌دوورگرتنی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له ئاڵۆزییه‌کان".
لە كۆتایی راگەیێندراوەكەدا هاتووە "سه‌رکۆمار و سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێم پێویستیی هه‌ماهه‌نگی و هاریکاریی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیان له قۆناغی داهاتوودا دووپات کرده‌وه و پیرۆزباییی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانیان له یه‌کتر کرد و هیوایان خواست که ئه‌م بۆنه‌یه ببێته مایه‌ی ئۆقره‌یی و ئارامی و کۆتایی هاتنی قه‌یرانه‌کان".
هەر لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا، سه‌رۆک کۆماری عێراق پیرۆزبایی له سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێمی کوردستان كرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment